حەوت رێنمایی بۆ پاراستنی نینۆکەکانت لە مانگی رەمەزاندا

خەندان-

نینۆکەکانیش وەک هەر بەشێکی دیکەی جەستە پێویستیان بە گرنگی پێدان هەیە بۆ ئەوەی بە سەرنج راکێشی بمێننەوە، بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە دەتوانیت نینۆکەکانت لە شکان و لاواز بون بپارێزیت.

1- هەوڵ بدە دور بکەویتەوە لە شۆردنی قاپەکان بەبێ دەستکێش، چونکە بەرکەوتنی ئاو و شامپۆی قاپ شۆردن بە دەستەکانت دەبێتەهۆی شکاندنی نینۆکەکانت.

2- لە کاتی خواردن ئامادەکردن دەستکێش بەکاربهێنە بە تایبەتی لە کاتی وردکردنی گۆشت و سەوزەکان.

3- خواردنی سەوزەو میوە بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆری ڤیتامینی تێدایە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاراستنی نینۆکەکانت.

4- لە کاتی رەنگکردنی نینۆکەکانت باشتروایە سەرەتا چینێکی پرۆتین بدەیت لە نینۆکەکەت کە بەسودە بۆ بەهێزکردن و زو درێژبونەوەی نینۆکەکانت، هەروەها ئەو جۆرە بۆیانە بەکاربهێنە کە کوالێتیەکی بەرزیان هەیە.

5- بەکارهێنانی کرێمی دەست گرنگیەکی زۆری هەیە بەتایبەتی پێش نوستن.

6- بەکارهێنانی لیمۆ و زەیتی زەیتون یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاراستن و گەشەی نینۆکەکانت، یاخود دەتوانیت ئاوی گوڵ بۆ دەستەکانت بەکاربهێنیت. 

7- لە کاتی رێککردنەوەی نینۆکەکانت بە نینۆكبڕ هەرگیز بە شێوەیەکی رێک مەیبڕە، چونکە ئەبێتە هۆی زو شکاندنی.

ئه‌م بابه‌ته 5129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP