لە ماوەی 4 رۆژدا زیاتر لە 108 ملیۆن بینەری هەبو

خەندان-

خانمە ئەستێرەی جیهانی تەیلەر سویفت نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە و لەماوەی 5 رۆژدا زیاتر 108 ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

لە 25 ی ئەم مانگە تەیلەر سویفت کلیپێکی بەناوی "ME" بڵاوکردەوە کە بەدوێت لەگەڵ بریندۆن یوری وتویەتی و تێکستەکەی لەلایەن تەیلەر سویفت، یوری، لیتل جۆیل نوسراوە، هەروەها بە هاوبەشی یوری و تەیلەر سویفت کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

تەیلەر سویفت بەرەچەڵەك ئەمریكیە و لەدایک بوی ساڵی 1989ەو تا ئێستا خاوەنی 14 ئەلبومو 44 ڤیدیۆ کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11915 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP