چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک دەکەویتە خۆشەویستیەوە؟

خەندان-هێڤی عەبدولەتیف

رەنگە زۆرکات بێ ئەوەی خۆت بتەوێت بکەویتە داوی خۆشەویستی کەسێکەوە، چەند نیشانەیەک دەری دەخات کە تۆ لە خۆشەویستی کەسێک دایت لەوانە:

1- ئەو کاتەی دەکەویتە خۆشەویستی کەسێکەوە مێشک هۆرمۆنی دڵخۆشی دەردەکات، وا لە کەسەکە ئەکات هەست بە باشبون و دڵخۆشی بکات.


2- یەکێکی دیکە لەو هۆرمۆنانەی کە مێشک دەریدەدات هۆرمۆنی ڤازۆ پرێسینە، بەردەوام ئەو بە موڵکی خۆت دەزانیت و هۆگری ئەویت.


3- کەمتر هەست بە ئازار دەکەیت: توێژینەوەیەک لە ساڵی 2010 ئەوەی سەلماندوە کاتێک کەسێک بە قوڵی دەکەوێتە خۆشەویستیەوە بە ڕێژەی %40 کەمتر هەست بە ئازار دەکات.


4- لە هەمو کاتێکدا ئەوت بە بیردێتەوە: رێژەی هۆرمۆنی ئەدریناڵین لە جەستەدا بەرزدەبێتەوە کە کەسەکە هەمو سەرنجی لای ئەو شتانەیە کە خۆشەویستەکەی حەزی پێیەتی.


5- کەسەکە توشی سترێس دەبێت، بەردەوام ناو دەستی ئارەق دەکاتەوە، دەمی وشک دەبێت و دڵی بە خێرایی لێدەدات.


6- گلێنەی چاوەکانت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی گەورەتر دەبێت کاتێک ئەو دەبینیت.

ئه‌م بابه‌ته 55147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP