ئەو خۆراکانەی لەدەرمان و دکتۆر باشترن

خەندان لایف-

هەندێک خۆراک و میوە هەن کە لە دەرمانی پزیشکی باشترن بۆ مرۆڤ، دەکرێت بە بەردەوامی پەنایان بۆ ببرێت.

1- رۆژانە مۆزێک بۆ ئارامبونەوە و نەمانی ماندوێتی و رەواندنەوەی نیگەرانی بخۆ.

2- خواردنی قەیسی یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی گورچیلەکەکان و ڕێگرتن لە نەخۆشیەکانی بەتایبەت ڕێگەگرتن لە دروستبونی بەرد تیایاندا.

3- ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزدەبێتەوە ئەوا خواردنی بڕێک لەكشمیش بەمەرجێک سورەوەکراو نەبێت  بەشێکە لە چارەسەرە.

4- بۆ کەمکردنەوەی گرفەتەکانی کۆڵۆن و بونی دەنگی بێزارکەری ناوسک، ماستی کەم چەوری و بڕێک لە تو رۆژانە چارەسەرێکی سروشتی باشە.  

5- خواردنی بڕێکی کەم لە هەنگوین و دارچینی و زەنجەفیل ڕۆژانە یارمەتیدەرە بۆ پاکردنەوە سنگ وسیەکان و کەمکردنەوەی کێشەکانی ھەناسەدان و کۆکین.

6-  تا ئێستا ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی و رێژەیی تاقیکراوەتەوە کە  كەلەرم و بڕۆکلی و چەوەنەر بەشێکن لە زیادکردنی بەرگری پێویستی لەش دژی شێرپەنجە.

7- پسپۆڕە چینی و ھیندیەکان ھەنجیر و تو بەھەرد و شێوەکەی واتا وشک یان تەڕ و فرێش بە یارمەتیدەرێکی زۆرباش دەزانن بۆ رێکخستن و باشکردنی سوڕی ھەرس و تەندروست مانەوەی کۆئەندامی ھەرس.  

8- بۆ ئەوانەی گرفتی كەم خەویان ھەیە وتراوە کە خواردنی بڕێک لە گۆشتی قەل و دارچینی و سپیناخ و قەیسی و سەوزەو پاقلەمنیەکان و پرتەقاڵ و لالەنگ و گوێز سودێکی زۆری ھەیە.

9- بۆ چارەسەری نەمانی ئارەزوی خواردن و دڵ تێكهەڵتان  ئەوا چای زەنجەفیل و نەعنا دەتوانرێت پەنایان بۆ ببرێت چونکە دەرئەنجامی باشیان دەبێت.

10- پسپۆڕانی خۆراک وتویانە ئەوانەی دەیانەوێت دڵێکی بەھێز و تەندروست و پارێزراویان ھەبێت باشترە ڕۆژانە بڕێک لە ترێ و لیمۆ لەژەمەکانیاندا ھەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 15113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP