ئەتەکیەتی داوای لێبوردن

خەندان لایف-

بەشێک لە ئێمە پێش نوستن بیر لەو کارانە دەکەینەوە کە نەدەبو بیکەین لە خۆمان دەپرسین بۆچی ئەو کارەم کرد؟، نەدەبو ئەو هەڵەیە بکەم ؟، ئەی  ئەگەر داوای لێبوردن بکەم و رازی نەبێت؟.

ئەترسین داوای لێبوردن بکەین و بەرامبەرەکەمان رازی نەبیت، پێگەی سایکۆلۆژی سێنترال لە چەند خاڵێکدا باس لە ئەتەکیەتی داوای لێبودن دەکات.

1- دانبنێ بە هەڵەکەتدا 

هەموان شایەنی هەڵەکردنن لەبەر ئەوە پێویستە دان بنێی بەو هەڵەیەدا کە کردوتە، ئەمەش نیشانەی لاوازی تۆ ناگەیەنێت بەڵکو بەڵگەی ئەوەیە کە تۆ ئەتوانیت بەرپرسیارێتی کارەکەت هەڵبگریت.

2- دیاریکردنی کاتی گونجاو بۆ داوای لێبوردن

پێویستە لەسەرت کاتی و گونجاو ڕێگەی گونجاو بزانیت بۆ داوای لێبوردن تا یارمەتیت بدات لە سەرکەوتنی لێبوردنەکە و پارێزگاری لە پەیوەندیەکەتان بکات.

3- دوربکەوەرە لە سەرزەنشتکردنی هەستی بەرامبەر 

لەکاتی داوای لێبوردندا دەبێت دوربیت لە سەرزەنشتکردن، چونکە ئەم کارە بەرامبەرەکەت زیاتر نیگەران دەکات، تەنها داوای لێبوردن بکە لەو هەڵەیەی کە بوەتە هۆی ئازاردانی هەستی بەرامبەر. 

4- هەستەکانت بۆ کەسی بەرامبەر ڕونبکەرەوە 

هەوڵبدە هەستی خۆت رونبکەیتەوە ئەمەش ڕێژەی ڕازی بونی بەرامبەر زیاد دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 8937 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP