هەنگاوەكانی ئامادەکردنی مرەبای سێو

خەندان لایف-

بە گشتی مره‌با به‌هایه‌كی پڕ خۆراك و شیرینیه‌كی بەتامی هەیە، یەكێك لەو جۆرانەی مرەبا كە  بۆ ئازاری گەدە بەسودە  و کرداری هەرس ئاسان دەکات و رێگە لە سکچون دەگرێت مرەبای سێو-ە، مرەبای سێو بەشێوەیەكی ئاسان ئامادە دەكرێت.

کەرەستەکان:

1 کیلۆ سێو 
نیو کیلۆ شەکر 
نیو کەوچکی چا ئاوی لیمۆ 
1 کەوچکی خواردن هێل 

چۆنیەتی دروستکردن: 

1-سێوەکە جوان بشۆرەوە و پاکی بکە.
2- ناوکەکانی دەربهێنە و کەرتی بکە.
3- سێوەکە بخەرە ناو مەنجەڵێک هەتا کەمێک دەکوڵێت.
4- پاشان هێل و ئاوی لیمۆکەی تێکەڵ بکە.
5- لەسەر ئاگرێکی کەم دایبنێ هەتا خەست دەبێتەوە و ئامادە دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 6201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP