لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 30ی مانگی نیسانی 2019 بخوێنەرەوە.

1- کاوڕ 

ئەمرۆ پێویستت بە بەهرەكانی رێكخستنەوە هەیە، بەڵام دەبێت خۆڕاگربیت، دەتوانیت بیرۆكەی هاوڕێكانت كۆبكەیتەوە و سەركەوتوبیت، ئەوەش متمانە بەخۆبونت زیاددەكات، كەسانی چواردەورت هەست بە توانا و كارامەییەكانت دەكەن، هەرچەندە هەست بە باشی تەندروستی خۆت دەكەیت، بەڵام پێویستە لەو خووانە دوربكەویتەوە كە كاریگەری نەرێنیان لەسەر تەندروستیت هەیە.

2- گا

ئەمڕۆ بۆ تاقیكردنەوەی شتێكی نوێ متمانەت بە خۆت هەیە و لە ئەنجامدا دۆخی تەندروستی و كارەكەت گۆڕانكاریان بەسەردێت، ژیانی سۆزداریشت بە هەمانشێوە، بۆیە لەو ئەو كارانەدا هەوڵبدە  كە پێشتر خۆت بۆ ئامادەكردوە و پەلەبكە لە ئەنجامدانیان، كەسانی چواردەوەرت هەست بەو گۆڕانكاریە لە تۆدا دەكەن و كاردانەوەیان ئەرێنی دەبێت، بەڵام نابێت ببێتە هۆی لەخۆباییبونت. 

3- دووانە 

ئەمڕۆ دەتوانیت لەناو تیمی كارەكەتدا باشترین رۆڵ ببینیت، واتا  لە تواناتدا دەبێـت سەختترین كارەكان ئەنجامبدەیت، لەناو كارەكەتدا بەتایبەتی پشتگیریەكی باشت لێدەكرێت و لە ژیانی تایبەتیشدا بە هامنشێوە، خۆشەویستیت پیشانی ئەوانی دیكە بدە تا پەیوەندیەكانت پتەوبكەیت، لەوانەیە ئەمڕۆ خۆشەویستی تەمەنت بناسیت، بۆیە بە باشی ئاگاداربە.

4-  قرژاڵ 

بەشێوەیەكی گشتی لەلایەن كەسانی چواردەوەرەوە روبەڕوی هیچ ئاستەنگێك نابیتەوە، بەخێرایی و بێ هەوڵدانێكی زۆر كۆمەڵێك كەس دەناسیت، ئەگەر ئەم زانیاریە بەكاربهێنیت كۆمەڵێك هاوڕێ دروستدەكەیت كە بۆ ماوەیەكی زۆر هاودەمت دەبن، ئەمڕۆ هیچ كێشەیەك نایەتە رێگات كە نەتوانیت چارەسەری بكەیت، باشی باری دەرونیت و گەشبینیت رێگات دەدەن بە متمانەوە لە داهاتو بڕوانیت، تەنها پێویستە لە دڵەراوكێی رۆژانە دوربكەویتەوە.

5- شێر 

دەبێـت خۆت بۆ كێشەی نوێ ئامادەبكەیت، لە شوێنی پیشەكەت كارەكان بە باشی ناچنە پێشەوە و بە كەمی دەگەیتە ئەنجام، مەهێڵە ئەو حاڵەتە توشی ترست بكات چونكە ئەو دۆخە تێدەپەڕێت، پێویستت بە هاندەرێكی نوێ هەیە لە ژیانی تایبەتیدا، هەست بە كاڵبونەوەی پەیوەندیەكانت دەكەیت، رۆتین بشكێنە و شتێكی نوێ تاقیبكەرەوە.

6- فەریک 

هەست بە تەندروستیەكی باش دەكەیت و دەگەڕییتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆت، دەتوانیت ئەو وزە و توانایەی ئێستا هەتە لە كار و چالاكیەكانتدا بەكاریبهێنیت و لە كارەكانت رازیبیت. ئێستا بۆ وەرگرتنی پشو گونجاوە تا بتوانیت بە ئاسودەیی بیربكەیتەوە و بڕیار لەسەر پرۆژەكانت بدەیت، لەئێستا بەدواوە بەرچاوڕوونیت و دەتوانیت بڕیارە گرنگەكان یەكلاییبكەیتەوە و هەر حاڵەتێك روبەروت ببێتەوە دەتوانیت لەگەڵیدا بگونجێیت. 

7- تەرازوو 

روبەڕوی دۆخێك دەبیتەوە تێیدا گومان لە بڕیاردانت دەكەیت و پێویستدەكات خۆت یەكلایی بكەیتەوە، بە شێوەیەكی سەخت دەستبەرداری بیرو بۆچونەكانی ئێستا دەبیت، سەرەڕای ئەوەی دەرەنجامە نەرێنیەكان پەیوەندی بە ڕابردوەوە هەیە، هەوڵبدە كراوەبیت تا بتوانیت ئاستەنگ و رێگریەكان بە ئاسانی و لەسەرۆخۆیی تێبپەڕێنیت، ئەگەر فشارەكان زیادبكەن كاریگەری لەسەر جەستەت بەجێدەهێڵن.

8- دووپشک 

بۆ هیوا و ئاواتی زیاتر هەوڵدەدەیت، هەندێكجار پرسیار لەو دەرەنجامانە دەكەیت كە لە ئەگەری دەستبەرداربونی بیر و بۆچون و خەونەكانت دێتە ڕێت،هەندێكجار پێویستە لە بەرزخوازیەكانت كەمبكەیتەوە، نرخی ئەو شتانە بزانە كە ئێستا لە بەردەتدایە، لەبیرتبێت هەندێكجار شتە سادەكان زۆرترین دلخۆشی دەبەخشن.
 

9- کەوان 

قەدەر یاریت لەگەڵدەكات و خۆت لە حاڵەتێكدا دەبینیتەوە كە هەرگیز بیرت لێنەكردوەتەوە، زۆر بەداویدا مەچۆ، ئەگەر لەبارەی رودانی هەمو شتێكەوە ئاگاداربین، چێژ لە ژیان نابینین، بەختی خۆت فەرامۆش مەكە و لەبارەی داهاتو خەم مەخۆ، ژیان هەمیشە سوپرایزی نوێی پێیە. 

10- گیسک 

كارەكانی رۆژانەت بە ئاسانی ئەنجامدەدەیت، هەوڵبدە ئەو هەلە بەكاربهێنیت بۆ تەواوكردنی ژمارەیەكی زۆر لە كارەكانت تا بتوانیت قەرەبوی ئەو كاتانە بكەیتەوە كە بەپێچەوانەی ئەمڕۆیە، دەتوانیت پشت بە هاندانی كەسانی چواردەورت ببەستیت، بەڵام وەڵامی رەفتارە ئەرێنیەكانیش بە جوانی بدەیتەوە، بەوشێوەیە دەتوانیت لە داهاتودا لە هاوكاریەكانیان سود وەربگریت. 

11- سەتڵ 
لە سەرەتای كارەكانتدا روبەڕوی ئاستەنگێكی زۆر دەبێتەوە، پێدەچێت كەسێك توشی گەشبینی یاخود نائومێدیت بكات، بێئومێد مەبە، وەك تاقیكردنەوەیەك لە حاڵەتەكە بڕوانە و بەهێزی ویستی خۆت تاقیبكەرەوە، بەرگری لە پلانەكانت بكە و هەوڵ بدە بۆچونەكانت لەگەل دۆخی ئێستادا بگونجێنیت، یەكێك لەو دو هەڵبژاردەیە رودەدەن، ئەگەر بە راستی كار بۆ ویستەكانت بكەیت پێیان دەگەیت.

12- نەهەنگ 

ئێستا كاتی تۆیە، روبەڕوی زنجیرەیەك كار و كێبڕكێ و پلانی نوێ دەبیتەوە، ئەگەر گرنگی بەو كێبڕكێ و پلانە نوێیانە بدەیت، هاوڕێی نوێ دروستدەكەیت، لە ژیانی تایەبتیتدا خەڵك دەناسیت، ئەگەر كاردانەوەكانت ئەرێنی بێت پەیوەندی نوێ و باش دروستدەكەیت، گرنگە دۆخەكەی ئێستا وەكو خۆی بهێڵیتەوە، ئاهەنگ بگێڕە و سەما بكە تا وزە نەرێنیەكانی جەستە فڕێبدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 39967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP