​ماسکێک بۆ ئەو کەسانەی پێستیان وشکە

خەندان لایف-

گرنگیدان بە پێست و مانەوەی بە شێوەیەكی تەندروست لەگەڵ ئەوەی پێویستی بە سیستەمێكی خۆراكی تەندروست و راهێنانی بەردەوام هەیە، ماسك و پاككەرەوەی گونجاویش كاریگەری لەسەر پێست دروست دەكەن.

لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی وەرگرتنی رێژەیەكی كەم لە ئاو، خانەكانی پێست تینو دەبن، بۆیە پێویستە گرنگیەكی زیاتر بە پێستمان بدەین، بەتایبەتی ئەگەر جۆری پێستەكە وشك بێت.

ماسکی ماست و تەماتە و شۆفان رێگری لە وشكبونەوەی پێستی روخسار دەكات و دەتوانیت لە مانگی رەمەزاندا بەكاریبهێنیت.

پێكهاتەكان:
دو کەوچکی چێشت ماست
یەک تەماتە 
یەک کەوچکی چێشت شۆفان 
کەوچکێکی چێشت زەیتی زەیتون 

هەنگاوەكانی ئامادەكردنی:
لە دەفرێكی گەورەدا ئاوی تەماتەکە لەگەڵ ماست و شۆفان و زەیتی زەیتونەكە تێكەڵ بكە، پاشان تێكەڵەكە بکەرە ناو خەڵاتە یاخود بە باشی تێکەڵی بکە.
پێش بەکارهێنانی ماسکەکە دەموچاوت بشۆ و دواتر ماسکەکە بدە لە روخسارت، رێگە بدە تا ماسكەكە بە روخسارتەوە وشك دەبێتەوە، دواتر دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.

دەتوانیت هەفتەی جارێك ئەم ماسکە بەکاربهێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 10325 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP