هەنگاوەکانی ئامادەکردنی شۆربای مریشک

خەندان لایف-

شۆربا ژەمێكی ئاسان و بەتامە كەزۆرجار پێش خواردنی ژەمی سەرەكی بە مەبەستی چالاككردنی گەدە پێشكەشدەكرێت، هەندێك جاریش وەك ژەمی سەرەكی ئامادەدەكرێـت، جۆرەكانی شۆربا زۆرە و دەتوانرێت بەشێوازی جیاواز ئامادەبكرێت.

کەرەستەکان: 
نیو کوپ ڕۆن  
چوار کەوچکی خواردن  ئارد 
یەک زەردێنەی هێلکە 
کەوچکێكی چا کاری 
سێ کەوچکی خواردن ئاوی نارنج 
دو پەرداخ ئاوی مریشک 
   
چۆنیەتی ئامادەكردنی:
رۆنەكە لەگەڵ ئاردەكە تێكەڵ بكە و لەسەر ئاگر دایبنێ، بەردەوامبە لە تێكەڵكردنیان تا بە تەواوی ئاردەكە سوردەبێتەوە.

دواتر لە دەفرێكدا ئاوی گۆشتەكە لەگەڵ خوێ و کاری و ئاوی نارنجەکە تێکەڵ بکە.

پاشان لەناو دەفرێكی بچوكدا زەردێنەی هێلکەکە جوان تێکەڵ بکە و  وردە وردە لەگەڵ  پێكهاتەكانی دیكەدا تێكەڵیان بكە.

پاش ئەوەی پێكهاتەكانت تێكەڵ كرد، تێكەڵەكە بخەرە ناو خەڵاتە تا  بە جوانی  ئاوێتەبێت و دواتر لەناو سوزگیەک تێكەڵەكە بپاڵیوە.
 
لە کۆتاییدا بۆ ماوەی دە خولەک تێكەڵەكە لەسەر ئاگرێکی هێواش  دابنێ تا بە تەواوی شۆرباكە ئامادە دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 13395 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP