شوان عه‌توف بۆ دوەمجار هاوسەرگیری کرد

خەندان لایف-

شوان عه‌توف، هونەرمەند و سینەمارکاری ناوداری کورد بۆ دوەمجاری چوه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیریه‌وه‌.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان،  شوان عه‌توف، هونەرمەند و سینەمارکاری ناوداری کورد لەگەڵ کچە کوردێکی دانیشتوی ئەڵمانیا بەناوی شیلان كه‌مال هاوسەرگیری کردوە.

بەڵام تا ئێستا شوان عه‌توف، هونەرمەند و سینەمارکاری ناوداری کورد هیچ لێدوانێکی لەبارەی هاوسەرگیریەکەوە بڵاونەکردوەتەوە.

زانیاریەکان ئاماژە بەوەدەکەن، شوان عه‌توف و شیلان كه‌مال بە ئامادەبونی هاوڕێ و کەسوکاریان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە رێستۆرانتی ماڵی‌ سپی‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ ئاهەنگێکی بچوکیان ئەنجامداوە.

خەندان پەیوەندیکرد بە شوان عه‌توف بۆ وەرگرتنی زانیاری لەوبارەیەوە، بەڵام بەبیانوی بونی سەرقاڵی و نەبونی کات ئامادەنەبو هیچ لێدوانێک بدات.

شوان عەتوف پێشتر لەگەڵ تاڤگه‌ محه‌مه‌د، رۆژنامەنوس و بێژە لە کەناڵی کوردسات هاوسەرگیری کردبو، بەڵام ساڵی 2015 جیابونەوە.

ئه‌م بابه‌ته 197137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP