چەند رێنماییه‌ك بۆ ماكیاژكردن لە وەرزی هاویندا

خەندان لایف-

به‌شێك له‌ خانمان له‌ وه‌رزی گه‌رمادا كێشه‌ی تێكچون و نه‌مانه‌وه‌ی ماكیاژیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌، وه‌رزه‌ جیاوازه‌كان شێوازی ماكیاژكردنی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌، وه‌رزی گه‌رماش به‌ هه‌مان شێوه‌،  ده‌توانیت بۆ ماكیاژكردن له‌ وه‌رزی هاویندا ئه‌م رێنماییانه‌ په‌یڕه‌وبكه‌یت.

1-بەکارهێنانی پرایمەر، جگە لەوەی کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ماکیاژەکەبە سافی بە روخسارەوە دەربکەوێت لە هەمان کاتدا وادەکات بۆ ماوەیەکی درێژتر ماکیاژەکەت بە تازەیی بمێنێتەوە.

2-  لە هاویندا ئەو فاوندەیشنەی کە بەکاری دەهێنیت نابێت پێكهاته‌كه‌ی خه‌ست بێت، چونكه‌ به‌ گشتی كرێم و پێكهاته‌كانی فاونده‌یشن به‌هۆی گه‌رمای زۆره‌وه‌ كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر پێست هه‌یه‌، دەتوانیت لە جیاتی فاوندەیشن کۆنسیلەر بەکاربهێنیت بۆ ئەو شوێنانەی پەڵەی هەیە.

3-  بۆ ئەوەی سوراوەکەت بۆ ماوەیەکی زۆرتر بمێنێتەوە پاش ئەوەی سوراوەکەت کرد پاودەر بەکاربهێنە دواتر به‌سه‌ر پاوده‌ره‌كه‌دا دوباره‌ سوراو به‌كاربهێنه‌.

4- ده‌ەتوانیت ئەو جۆره‌ ئایلاینەر و ماسکەرایە بەکاربهێنیت کە پێكهاته‌ی دژە ئاویان تێدایە.

5- لە جیاتی ئەوەی بۆ تێکنەچوونی ماکیاژەکەت لە کۆتایی ماکیاژەکەدا سپرا بەکاربهێنی, دەتوانیت لەنێوان چینەکانی ماکیاژەکەتدا بەکاریبهێنیت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ تێکنەچونەوەی ماكیاژه‌كه‌ت. 

ئه‌م بابه‌ته 14241 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP