چەند رێنماییەک بۆ پاراستنی پێست لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی

خەندان لایف-


کاتێک تەمەنی خانمان دەگاتە ٤٠ ساڵی بەرەو ژوور بە چەند زنجیرە گۆرانکاریکدا تێپەر دەبن کە کاریگەری لەسەر پێست و رووخساریان دەبێت, کە رەنگە زۆرجار خانمان توشی نیگەرانی و سترێس بکات. لێرەدا چەند رێنماییەک دەخەینە روو کە لە کێشەکانی پێست و روخسار دوورت دەخاتەوە.

-یەکێک لە رێنماییە گرنگەکان بۆ خانمان لە سەروو تەمەنی ٤٠ ساڵی ئەوەیە کە بەردەوام دژە خۆر بەرکابهێنن تا پێستیان لە چرچ بوون بپارێزن کە بەهۆی  تیشکە زیان بەخشەکانی خۆرەوە رووبەروویان دەبێتەوە.

-چرچ بوونی دەوروبەری چاو و دەم یەکێکە لەو کێشانەی خانمان توشی نیگەرانی دەکات, بەکارهێنانی کۆلاجین لەو کیشەیە دوورت دەخاتەوە و چرچ بوونی پێست دوادەخات.

-دڵنیابەرەوە لەوەی کە پاکەرەوەی سروشتی گونجاو بەکاربهێنیت بۆ پاککردنەوەی پێستت، دوور بکەوە لەو پاککەرەوانەی کە پێست توشی ووشک بوونەوە  دەکات.

-توێکلی میوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ پێست، هەوڵ بدە بەلایەنی کەم لە هەفتەیەکدا جارێک توێکڵی میوە لە پێستت بدەیت کە یارمەتیدەرە بە لابردنی پێستە مردووەکانی دەم و چاو و نوێکردنەوەی خانەکانی روخسار.

ئه‌م بابه‌ته 9129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP