پێنج هۆکار کە وادەکات کێشی لەشت دانەبەزێت

خەندان-

زیابونی کێشی لەش یەکێکە لەو گرفتانەی بەشێك لە خەڵکی پێوەی دەناڵێنن، زۆرن ئەوانەی چەندین رێگە دەگرنەبەر بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەشیان، كاتێكیش مرۆڤ هەندێك لەو رێگایانەی تاقیدەكاتەوە و كێشی دانابەزێت، توشی نیگەرانی دەبێت، پێنج هۆكار هەن كە وادەكەن سەرەرای هەوڵدانیش كێشت دانەبەزێت.

ڕاهێنان کردنی زۆر: لەوانەیە وا هەست بکەی کە بەردەوام راهێنانکردن و خۆماندوکردنی زۆر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێشت، بەڵام لە راستیدا ماندوبونی زۆر دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی بەرگری لەش و زۆر كات توشی نەخۆشیت دەکات و رێگریشە لە دابەزینی كێش، بۆیە پێویستە پشو بە خۆت بدەیت. 

کەمخەوتن: کەمخەوی دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە توشی سترێس بکات و ماددە خۆراکیەکانی لەش بە خێرایی نەتوێنەوە، هەر بۆیە بەلایەنی کەم پێویستە مرۆڤ رۆژانە 7-8 کاتژمێژ بخەوێت و رێگە بدەیت لەشت بحەوێتەوە.

کەمخواردن: کەمکردنەوەی خواردن بە رێژەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی لاوازی بەرگری لەش و بێهێزبون، وا دەکات ماددە خۆراکیەکانی لەش بەشێوەی پێویست نەتوێتەوە.

نەخواردنی پرۆتینی پێویست: پرۆتین یەکێکە لە ماددە خۆراکیە گرنگەکان کە کۆمەڵێک کردار لە لەشدا ئەنجام دەدات ، لەوانەش، دروستکردنی هۆرمۆن و پێکهاتەکانی لەش و هەروەها رێکخستنی ئەندام و شانەکانی لەش، بۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی پرۆتین بدەین بە تایبەتی لە ژەمی بەیانیاندا یاخود لە نێوان ژەمە سەرەکیەکاندا.

زۆر خواردنی کاربۆهیدرات: دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە رێژەیەکی بەرزی کاربۆهیدراتی تێدایە وەکو: (نانی سپی، برنج، ئارد، شەکری سپی...) کە دەبێتە هۆی ئەوەی شەکری خوێن بەرز بێتەوە و کێشی لەش کەم نەکات.

ئه‌م بابه‌ته 20250 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP