بەوێنە.. بە جوانترین خانم بۆ ساڵی 2019 هەڵبژێردرا

خەندان لایف-

گۆڤاری people ئەمەریکی، جێنیفەر گارنەر بە جوانترین خانمی 2019 دیاریکرا.

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو گۆڤاری people بەپێی کۆمەڵێک پێوەر و راپرسی ئەستێرەیەک هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی نازناوی جوانترینی پێبدات، بۆ ساڵی 2019 جێنیفەر گارنەری تەمەن 47 ساڵ هەڵدەبژێرێت.

بەپێی زانیاریەکان هۆکاری هەڵبژاردنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دایکی سێ منداڵە لە هاوسەری پێشووی، بەڵام بە جوانی گەنجی ماوەتەوە و خاوەنی کەسایەتیەکی تایبەتە و کاری خێرخوازی زۆر ئەنجامدەدات.

ئه‌م بابه‌ته 36430 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP