ئەو رەفتارە هەڵانەی خانمانی پێست چەور ئەنجامیدەدەن



خەندان لایف- 

رەنگە ئەنجامدانی هەندێک رەفتار رۆژانە، ببێتەهۆی زیان گەیاندن بە خۆمان، هەربۆیە پێویستە باشترە هەمیشە زانیاریمان هەبێت، ئەو کەسانەی خاوەنی پێستێکی چەورن، دەبێت پارێزگاری لە پێستیان بکەن بەشێوەیەکی تەندروست، ئەو هەڵانەش ئەنجام نەدەن کە زیان بە پێستیان دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی hiamag باس لەو  هەڵانە دەکات کە زیان بە پێستی چەور دەگەیەنێت:

1-شتنی پێست بە ئاوی گەرم، رەنگە تۆ واهەست بکەیت، پێست لە چەوریەکە خاوێن دەکاتەوە، بەڵام نازانیت دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی چەوری پێستەکە.

2-بەشێوەیەکی توند دەست هێنان بە پێستدا، ئەمە هەڵەیەکی باوە، تۆ دەتەوێت بەو جۆرە پێست لە چەوری خاوێن بکەیتەوە، بەڵام زیان بە پێست دەگەیەنیت و سوردەبێتەوە، رەنگە تووشی حەساسیەت بکات.

3-شتنی رووخسارت 4-5 جار رۆژانە، هەرگیز بەمشێوەیە پێست لە چەوری خاوێن نابێتەوە، بەڵکو زیانی هەیە و پێویستە رۆژانە دووجار بیشۆیت.

4-بەکارهێنانی پاکەرەوەی تایبەت بە پێستی چەور، بەهەموو شێوەیەک دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئەو پاکەرەوانەی کهولی تێدایە، چونکە پێست لە چەوری خاوێن ناکاتەوە، بەڵکو زیانی هەیە.

5-بەکارهێنانی کرێمی شێدارکردنی پێست، هەنگاوێکی گرنگە، نابێت هەرگیز وابیربکەیتەوە کە کرێمی شێدار، پێست زیاتر چەور دەکات، بەپێچەوانەوە سوودی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 8137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP