بەم ئاوێتەیە خزمەت بە پێیەکانت بکە



خەندان لایف-

پێیەکانت هاوشێوەی بەشەکانی دیکە، پێویستی بە خزمەتکردن و بایەخ پێدان هەیە، بۆ ئەوەی تووشی قڵیشان و وشکبوونەوە نەبێت، هاوکات نەرم و ساف بێت، پێگەی yasmina باس لە ئاوێتەیەکی بەسوود دەکات، کە دەتوانیت لە ماڵەوە بەکاریبهێنیت.

پێکهاتەکانی ئاوێتەکە بریتیە لە، تێکەڵکردنی چوار کەوچک شەکری بۆر، هەشت کەوچک زەیتی زەیتون، پاشان مەساجی پێیەکانی پێبکە، دواتر ئاوی پێدابکە.

دواتر کوپێک خوێی دەریایی، و چەند گەڵایەکی نەعنا تێکەڵ بکە، بیخەرە ناو دەفرێکی گەورەی ئاوی شلەتێنەوە بەپێی پلەی گەرمی ژوورەکە، پێیەکانت بخەرە ناوی بۆ ماوەی 10 خولەک. 

لەدوای هەموو ئەو هەنگاوانە، دەفرێک ئاوی شلەتێن بهێنە، زەیتی ڤانێلای تێبکە، لەگەڵ چەند قاشێک لیمۆ، بۆ ماوەی 30 خولەک پێیەکانتی تێدا دابنێ.

ئه‌م بابه‌ته 8900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP