بۆچی پێویستە خانمانی دووگیان مەلەبکەن؟


خەندان لایف-


مەلەوانی یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی وەرزش، کە سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە لەرووی تەندروستییەوە، بەڵام رەنگە خانمانی دووگیان دوودڵ بن و دڵنیانەبن لەوەی ئایا سوودی بۆ ئەوان دەبێت یاخود نەخێر.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ounousa، توێژینەوە زانستییەکان باس لەوەدەکەن، کە مەلەوانی باشترین جۆری وەرزشە بۆ خانمانی دووگیان، بەتایبەت لە مانگەکانی کۆتایدا، چونکە لەرووی جەستەیی و دەروونییەوە ئارامی دەکاتەوە.

1-مەلەوانی دەبێتەهۆی، چالاکبوونی سوڕی خوێن، هاوکات چالاکبوونی کاری سییەکان، بەمشێوەیەش خۆراک باشتر دەگاتە کۆرپەلە.

2-مەلەوانی یاریدەی بەهێزبوونی ماسولکە و ئێسکەکانی دەست و قاچ دەدات، هاوکات خۆڕاگری دەدات بە جەستە و تواناکانی زیاد دەکات، ئەمەش باشترین یارمەتیدەرە بۆ کاتی منداڵبوون.

3-مەلەوانی رۆڵی سەرەکی هەیە لە سوتاندنی چەوری و کالۆری، بەشێوەیەکی تەندروست، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کێشت بە هاوسەنگی بمێنێتەوە.

4-دووگیان رووبەرووی بارێکی دەروونی ناخۆش دەبێتەوە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان، بەڵام مەلە ئارامی دەکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 6467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP