چۆن پێست لە زیپکە دەپارێزیت؟


خەندان لایف-

رەنگە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاواز بێت، چونکە کەسانێک پێستیان هەستیارە و زیاتر زیپکە دروست دەکات، هەربۆیە پێویستە بەشێوەیەکی تایبەت پارێزگاری لێبکەن، بە چەند هەنگاوێکی تەندروست لەرێگای ئەم رێنماییانەوە کە لەلایەن پێگەی ounousa بڵاوکراوەتەوە.

1-بەکارهێنانی ئاوی سارد، چونکە پێست لە سوربوونەوە و هەوکردن دەپارێزێت، هاوکات هەوڵبدە لە ئاوی گەرم بەدووربە، بەتایبەت لەکاتی گەرماوکردندا.

2-رۆژانە دووجار پێست بشۆ، بەیانی و ئێوارە، بۆ ئەوەی پێست بگەشێتەوە و بەدووربێت لە زیپکە، لە چەوری زیادە رزگاربێت، بەڵام پاکەرەوەی باش بەکاربهێنە.

3-لەکاتی شتنی دەموچاودا، دەست زۆر بە رووخساردا مەهێنە، چونکە ئەگەری دروستبوونی زیپکە زیاتر دەبێت، هەودەکات.

4-بەکارهێنانی خاولی نەرم و تەندروست، هاوکات دڵنیابوونەوە لە خاوێنی، باشترە زوو زوو خاوێنی بکەیتەوە.
 

ئه‌م بابه‌ته 11494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP