پاش چوار ساڵ جیابوونەوە


خەندان لایف-

هەردوو ئەستێرەی دیاری تورکیا کەرەم بورسین و سیرینا ساریکای، دوای چوار ساڵ خۆشەویستی ماڵ جیادەکەنەوە.

ماوەی چوار ساڵە کەرەم بورسین و سیرینا ساریکای، پەیوەندی سۆزداریان هەیە، هەرچەندە چەند جارێكیش ناکۆکی کەوتە نێوانیان، بەڵام خۆشەویستی پەیوەندیەکەی قوڵتر کردنەوە، تەنانەت پێکەوە لە یەک ماڵدا دەژیان، پێدەچێت ئەم ئەشقە کۆتایی هاتبێت، بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیاش، لە ئێستادا کەرەم بەدوای خانووەیەکی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی تێیدا نیشتەجێ بێت.

کەرەم بورسین لەدایکبووی 1987 خەڵکی ئیستەنبوڵە، یەکێکە لە ئەکتەر و نمایشکارە بەناوبانگەکانی تورکیا.

سیرینا ساریکای لەدایکبووی 1991 خەڵکی ئەنقەرەیە، لە 2010 بە هاوەڵی یەکەمی شاجوان هەڵبژێردرا و دواتر دەستی بە کاری نمایش و هونەری کرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 44191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP