جۆرج وەسوف کلیپێکی نوێ پێشکەش دەکات

خەندان لایف-

ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەبی جۆرج وەسوف، کلیپێکی نوێ پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی شەوی رابردوو جۆرج وەسوف نوێترین کلیپی بەناوی "سكت الكلام" بڵاوکردەوە، ئەمەش دووەم بەرهەمیەتی لەدوای جێگیربوونی بارودۆخی تەندروستی و گەڕانەوەی بۆ ناو بواری هونەری.

جۆرج وەسوف، لەدایکبووی 1961 خەڵکی دیمەشقە و مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە ناوبانگی پەیداکردووە، ناوبراو هاوسەرگیری کردووە  و باوکی سێ منداڵە، لەساڵی 2011 تووشی جەڵتەی دەماغ دەبێت و بەهۆی وەستانی بەشێکی لەشیەوە سێ ساڵ بەتەواوی لە هونەر دادەبڕێت.


ئه‌م بابه‌ته 7239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP