بەم رەفتارانە هاوسەرەکەت بە خۆشەویستی خۆتەوە سەرسامبکە


خەندان لایف-

چۆن وابکەم هاوسەرەکەم خۆشیبوێم؟ ئەمە پرسیارێکە لە دەروونی بەشێکی زۆری خانماندا هەیە، چونکە هەمیشە ئارەزوو دەکەن هاوسەرەکەیان هێندە ئاشقی خۆیان بکەن هیچ خانمێکی دیکە بە مێشکیاندا نەیەت و تەنها سەرسامی خودی خۆی بێت و ئەوی خۆشبووێت.

بەپێی هەواڵێکی ounousa گەیشتن بەم ئامانجە کارێکی ئاسانە و دەتوانیت بە ئەنجامدانی چەند ڕەفتارێک ببیتە تاکە خانم و خۆشەویستی هاوسەرەکەت.

1-گرنگی دان بە ڕوخسار و جلوبەرگ و شێوەی دەرەکی، چونکە پیاوان بە سروشتی خۆیان ئارەزووی خانـمێک دەکەن گرنگی بە شێوە و جلوبەرگ و ڕوخساری بدات، هەوڵبدە بەردەوام گۆڕانکاری بکەیت بە ستایلی قژی یان جلوبەرگ و هەر شتێکی دیکە.

2-ڕیزگرتن و هاوکاریکردنی هاوسەرەکەت لەهەموو کاتێکدا، چونکە هەست بە بەهێزی دەکات و زیاتر هەوڵدەدات و خۆشەویستی بۆ تۆ زیاتر دەبێت، دەبینێت کە تەنها کەسیت لەهەموو کاتێکدا لەگەڵیدا دەمێنێتەوە بەبێ هیچ بەرژەوەندیەک.

3-مامەڵەکردنی هاوسەرەکەت بەشێوەیەک گونجاو و میهرەبان و بەسۆزانە، بەدەربڕینی هەستەکانت بێت یان لەکاتی ماندووبوونی هەوڵدان بۆ ئەوەی ماندووی نەهێڵیت و بە  هێمنی و بەسۆزانە مامەڵەکردنی.

4-کاتێک هاوسەرەکەت لەناخۆشترین قۆناغی ژیانیدایە، بۆ نمونە شکستی هێناوە لەکارەکەی یاخود ماددیەن ڕووخاوە پشتیوانیکردنی تۆ بۆ ئەو باشترین هیوایە و دەبێتە هۆی ئەوەی هەرگیز بیر لەوە نەکاتەوە جگە لە تۆ کەسی دیکەی خۆشبوێت تۆ تەنها خانمی خەونەکانی دەبیت.

ئه‌م بابه‌ته 51099 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP