لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 25ی نیسان 2019 بخوێنەرەوە..

1- کاوڕ 
بیرۆکە و پرۆژەی نوێ دێتەبەردەمت، بەڵام پێویستە بزانیت چۆن قبوڵی دەکەیت و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت،هاوڕێی نوێ دەناسیت و لەرووی کۆمەڵایەتییەوە چالاکتر دەبیت، تەندروستی جەستەیی و دەروونیت زۆرباشە و هەست بە ئاسوودەی دەکەیت.

2- گا 
هەنگاوی گەورە دەنێیت بەرەو ئامانجەکانت لەرووی پیشەییەوە، کە لە مێژە خەونی پێوە دەبینیت، باشترە پارێزگاری لە ئارامی دەروونی خۆت بکەیت، رێگانەدەیت دڵەڕاوکێ بەسەرتدا زاڵبێت.

3- دووانە 
رەنگە هەندێک ئاڵۆزی و ناکۆکی رووبدات لەرووی پیشەییەوە، کە کاریگەری لەسەر پلانەکانی کارت دەبێت، بەهۆی غیرەوە بە قۆناغێکی هەستیار و ناخۆشدا تێپەڕدەبیت لەرووی سۆزدارییەوە، باشترە بایەخ بە خواردنی زەڵاتە بدەیت.

4- قرژاڵ 
هەرگیز هەنگاوی نوێ مەنێ لەرووی پیشەییەوە، پێش ئەوەی بەتەواوی بەدواداچوونی بۆ نەکەیت، لەرووی کۆمەڵایەتییەوە پێگەیەکی بەرز هەیە، ئەویش بەهۆی رەفتارەکانتەوە، رەنگە کەمێک تەندروستیت ناجێگیر بێت بەهۆی ماندووبوونەوە.

5-شێر 
بەردەوام بە لە کارکردن و هەنگاونان بەشێوەیەکی باش، پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، هەمیشە بەدوای چارەسەردا بگەڕێ لەرووی سۆزدارییەوە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەکانی نێوان خۆت و هاوبەشی ژیانت بهێنیت و هێندە گەورە نەبێت، تەندروستیت زۆرباشە لە ئێستادا، بەڵام پێویستە بەردەوام بیت لە وەرزشکردن.

6- فەریک 
هەموو تواناکانت بخەرە گەڕ، بۆ ئەوەی پلانەکانت لەرووی پیشەییەوە جێبەجێبکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، بەدوای هاوڕێیەکی باشدا بگەڕێ بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن و هاوکارت بێت، هەمیشە باشترە یەکسانی رابگریت لەنێوان کار و کاتی حەوانەوە.

7-تەرازوو 
هەرگیز زیادەڕەوی مەکە لە کاردانەوەکانت، کاتێک لە کارەکەت رووبەرووی کێشە دەبیتەوە، باشترە هەمیشە ئارامی خۆت بپارێزیت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت چالاک بکە و زیاتر بایەخی پێبدە، ئاگاداری شێوازی خواردنت بە، بەتایبەت بە دیار تەلەفیزۆنەوە، چونکە کێشت زیاددەکات.

8-دووپشک 
ئەمڕۆ چالاکیت و بەهێز و تواناکانی خۆت هەوڵدەدەیت رووبەرووی گرفتەکان ببیتەوە هەنگاوی نوێ بنێیت، کاتێکی گونجاو بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی هەنگاوی ورد بنێیت لەپێناو خۆشەویستەکەت و پەیوەندی سۆزداریت بەهێز بکەیت، گرنگە بایەخ بە لایەنی رۆشنبیری بدەیت، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریەکانت.

9-کەوان 
هاوپیشەکانت رەنگە داوای هاوکاریت لێ بکەنن، بەهۆی ئەوەی جێگای متمانەی هەمووانی، کاتێکی تەواو تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکانت، بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانیت بکەن لەگەڵت بمێننەوە، گوێگرتن لە میوزیک ئارامدەکاتەوە.

10- گیسک 
کارەکان بەشێوەیەکی گشتی باش بەڕێوەناچێت بەپێی پلانەکان، کەمێک ماندوودەبیت، باشترە لەرووی کۆمەڵایەتییەوە بەشێوەیەکی دیبلۆماسی رەفتاربکەیت، هەست بە ئاسوودەیش دەکەیت، بایەخ بە چالاکی تەنز ئامێز بدە، بۆ ئەوەی لەرووی دەروونیەوە ئارام بیتەوە.

11- سەتڵ 
رێگامەدە بێزاری زاڵبێت بەسەر تۆدا لەرووی پیشەییەوە، چونکە کاریگەری سلبی دەبێت، لایەنی کۆمەڵایەتی و خێزانی کەمێک سەرقالێ کردوویت، دەروونت ماندووە.

12- نەهەنگ 
هەموو هەوڵێک بدە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانت لەرووی پیشەییەوە، باشترە هۆکاری دوورکەوتنەوەی خۆشەویستەکەت بدۆزیتەوە و چارەسەری کێشەکانی بکەیت، بایەخ بە کاتی خەوت بدە بۆ ماوەیەکی گونجاو.

ئه‌م بابه‌ته 54104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP