هەنگاوەکانی دروستکردنی کێکی گوێزی هندی لە ساردکەرەوەدا


خەندان لایف-

هەنگاوەکانی ئامادەکردنی ئاسانە و ماوەیەکی کەمیشی دەوێت.

پێداویستیەکان:
چوار کوپ شیری سارد
نیو کوپ نیشاستە
کوپ و نیوێک گوێزی هیندی
کەوچکێکی گەورە ڤانێلا
نیو کوپ شەکر یان بەپێی خواست
دوو کەوچکی گەورە کاستەر


چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا شیر و نیشاستە و گوێزی هیندی و ڤانێلا و شەکر و نیشاستەکە تێکەڵ بکە، بەباشی تێکەڵی بکە.

پاشان بیخەرە سەر ئاگر و بەردەوام بە لە تێکدانی، پاشان بیخەرە قاڵبێکی شوشەی پایرێکسەوە.

دواتر بیخەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر، ئینجا بە فستەق بیڕازێنەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 15383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP