بەوێنە.. شاعیرێکی بەناوبانگی عیراقی کۆچی دوایی کرد

خەندان لایف-

شاعیری ناسراوی عیراقی خضير هادی، لە تەمەنی 57 ساڵی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی عیراق رایاندگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی تێکچوونی تەندروستیەوە خضير هادی رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە، بەڵام دواتر بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە.

خضير هادی لەدایکبووی 1962، یەکێک بوو لە شاعیرە بەناوبانگەکانی عیراق، کە لەلایەن بەشێکی زۆر هونەرمەندە ناسراوەکانەوە شیعرەکانی کراون بە گۆرانی وەک کازم ساهیر و هەیسەم یوسف و حاتم عیراقی.

 

ئه‌م بابه‌ته 14477 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP