هەندێک رێنمایی بۆ هاوسەنگ راگرتنی پەستانی خوێن


خەندان لایف-

ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە، یان ناتەوێت تووشی بەرزی پەستانی خوێن بیت، پێویستە خۆت بپارێزیت و پەیڕەوی سیستمی تەندروست بکەیت.

پێگەی بەناوبانگی عەرەبی رۆتانا، چەند رێنماییەک رووندەکاتەوە، بۆ راگرتنی یەکسانی پەستانی خوێن:

1-ئاگاداری کێشت بە رێگامەدە زیادبکات، بەهەمانشێوە لاوازیش کاریگەری سلبی لەسەر پەستانی خوێن هەیە.

2-وەرزشکردن هەنگاوێکی گرنگە، وەک مەلەوانی و ئایرۆبیک.

3-وازهێنان لە جگەرەکێشان، کە هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

4-ئاگاداری رێژەی خواردنەوە کافاینەکان بە، وەک قاوە و چا، نابێت زیادەڕەوی تێدابکەیت.

5-نابێت رۆژانە 4 گرام خوێ زیاتر بخۆیت.

ئه‌م بابه‌ته 11060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP