ناسڵیهان راستی دەنگۆی دووگیانبوونی ئاشکرادەکات

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا ناسڵیهان ئەتاگول، رەتیدەکاتەوە دووگیانبێت.

لە یەکێک لە بازاڕە گەورەکانی ئیستەنبوڵ "زۆرلۆ سەنتەر" ناسڵیهان ئەتاگول دەبینرێت، کە سەرقاڵی گەڕان و کڕینی پێداویستی خۆیەتی، راستەوخۆ میدیاکان پرسیاری لێدەکەن دەربارەی دووگیانبوونی لە وەڵامدا دەڵێت "هەرگیز راست نییە، ئەگەر وابێت من بۆ دەیشارمەوە بەپێچەوانەوە لە لایەن خۆمەوە پێتان دەوترێت، بەڵام تێناگەم ئەم هەواڵانە کێ بڵاویدەکاتەوە؟"

ناسڵیهان لەدایکبووی ساڵی 1992 ناسراوە بەوەی شێوەی لە تورک ناچێت، دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە و لەتەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە،  پاش ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستی لەساڵی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ کادیر دۆغلو دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 36537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP