بەوێنە.. شریهان یادی لەدایکبوونی کچەکە گەورەکەی دەکاتەوە

خەندان لایف-
شریهان خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی مێژووی سینەمای میسری، پیرۆزبایی لە کچە گەورەکەی دەکات بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە.


لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام شریهان، وێنەیەکی نوێی خۆی و کچە گەورەکەی "لوئلوئە" بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "شانازی دەکەم تۆ هی منیت و منیش بۆ تۆ، هەموو ساڵێکت بە خۆشی، لەم رۆژەدا مێژووی تەمەنی من جیاوازە، چونکە خودا باشترین بەخشیشی پێدام".


شریهان ئەحمەد فەتاح، لەدایکبووی ساڵی 1965  خەڵکی شاری قاهیرەی میسرە، باوکی پارێزەر بووە، خاوەنی سێ خوشک و برایە، بەشی یاسای تەواو کردووە، بەڵام هەمیشە خەونی کاری نواندن و کاری سەماکاری بووە، هەر بۆیە لە پاریس لە بەشی سەما و بالیە دەخوێنێت، خاوەنی چەندین بەرهەم و فیلمە.

لەسەرەتاکانی ژیانیدا هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ دەرهێنەرێک بەڵام دوای جیادەبێتەوە، دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە دەکاتەوە بەنهێنی لەگەڵ پیاوێکی بازرگانی ئەردەنی بەناوی "عەلا خەواجە" لەدوای دوگیانبوونی ئاشکرا دەبێت و دەبنە خاوەنی کچێک بەناوی لولو لەساڵی 2009 دووبارە دووگیان دەبێت و کچێکی تری دەبێت بە ناوی تالیا.

شریهان لەساڵی 2001 تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی لیکەڕیژێنەکانی قورگ بوو هەر بۆیە نەشتەرگەری پەلەی بۆ ئەنجام دەدرێت، هەر بەو هۆیەوە نەیتوانی بەشداری ئەو فیستڤاڵە بێت کە تێیدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری سینەمایی نێودەوڵەتی پێبەخشرا، بەڵام تا ئێستا کاریگەری ئەو نەخۆشیە بە ڕووخساریەوە دیارە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 34848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP