بەوێنە.. پاش نزیکەی 11 ساڵ پێکەوە دەگەڕێنەوە


خەندان لایف-

باڕبیەکەی بۆلیود کاترینا کایف و ئاکشای کۆمار لە فیلمێکی نوێدا، بێکەوە دەگەڕێنەوە.

لە ساڵی 2007 کاترینا کایف و ئاکشای کۆمار لە فیلمێکدا بەناوی "namastey London" رۆڵیان بینی، دواتر لە 2008لە فیلمی "singh is king" دووبارە دەرکەوتن و توانیان بینەرێکی زۆر بەدەستبهێنن، بەڵام چیتر پێکەوە لە هیچ کارێکدا دەرنەکەوتن.

دەرهێنەری ناسراو ی بۆلیود رۆهێت شیت پاش نزیکەی 11 ساڵ، بڕیاردەدات لە فیلمێکی نوێدا بەناوی "sooryavanashi" کاترینا کایف و ئاکشای کۆمار کۆبکاتەوە، کە تێیدا رۆڵی دوو هاوسەر دەبینن، بەهۆی زۆری هەوادارانیانەوە، بینەرێکی باشی هەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 30222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP