هەنگاوەکانی دروستکردنی تورتە بە هەنگوین


خەندان لایف-

تورتە، ئەو شیرینیە بەتامەی کە خواستێکی زۆری لەسەرە، بەتایبەت منداڵان، بەڵام ئەمجارەیان هەنگوین بخەرە پێکهاتەکەیەوە.

پێداویستیەکان:
پاکەتێک پسکویتی ماری
چارەکە کوپێک هەنگوین
نیو کوپ گوێزی هیندی هاڕڕاو
شوکولاتە 100 گرام

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سەرجەم پسکیتەکان یەک یەک بە کەمێک هەنگوین هەڵسوو پاشان گوێزی هیندیەکەی بکە بەسەردا.

پاشان هەڵیچنە لەناو دەفرێکی شوشەدا و بە کاغەزی ئەلەمنیۆم دایپۆشە و بیخەرە ساردکەرەوەوە تا تەواو یەکدەگرێت.

دواتر دەربهێنە و کاغەزەکەی لێ بکەرەوە و شوکولاتەکە ئامادەبکە و تێی هەڵسوو بە جوانی دایپۆشە و بیخەرەوە ساردکەرەوە.

لەکۆتاییدا گوێزی هیندی بکەرەوە بەسەریدا و پێشکەشی بکە

ئه‌م بابه‌ته 6846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP