لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 24ی مانگی نیسانی 2019 بخوێنەرەوە..

1- کاوڕ 
پلە و پێگەیەکی بەرز بەدەستدەهێنیت، کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەیت، ئەمەش باشترین هەنگاوە بۆ بنیادنانی پرۆژەکانت، بەڵام لەرووی سۆزدارییەوە باشترە رێگانەدەیت رۆتین زاڵبێت، گوێگرتن لە میوزیک ئارامدەکاتەوە و سوودی هەیە.

2- گا 
کارەکانت رێکبخەرەوە لەگەڵ هاوپیشەکانت و بەرپرسانت، بیر لە رابردوو مەکەرەوە، رەنگە هاورێیەکی کۆنت ببینیتەوە و پێکەوە کاتێکی خۆش بەڕێبکەن و باس لە یادگاریەکان بکەن، خۆت بەدووربگرە لەهەر جێگایەک تەندروستیت ناجێگیر دەکات.

3- دووانە 
کارێکی نوێ دێتەپێش و چانسی نوێ دەبێت، بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت لەرووی پیشەییەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت بە جێگیری بمێنێتەوە، باشترە گۆڕانکاری بکەیت و واز لەو رەفتارانە بهێنیت کە ژیانت دەشێوێنێت، هەمیشە دەروونی خۆت بە چالاکی تەنزئامێز و کاری دەستی ئارامبکەرەوە.

4-قرژاڵ 
هەرگیز هەنگاو بۆ پرۆژە و کارێکی نوێ مەدە، هەتا بەباشی دڵنیانەبیتەوە لەو کارە، پێویستە بۆ ماوەیەک پشوو بدەیت و لە خۆشەویستەکەشت دووربکەویتەوە، وازبهێنە لەهەر خواردنێک کە چەورە.

5-شێر
کەمێک ماندوودەبیت بەهۆی ئەوەی رێزی کارەکانت ناگرن ،باشترە واز لە ئینکاری بهێنیت و رێگانەدەیت لایەنی سۆزداری تووشی دڵەراوکێت بکات، کاتێک هەست بە ماندووبوونی زۆر دەکەیت، لەماڵەوە پشووبدە.

6-فەریک 
لەرووی پیشەییەوە گۆڕانکاری روودەدات، دەچیتە قۆناغێکی نوێوە و چانسی نوێ دێتەبەردەمت، لەگەل خۆشەویستەکەت پێكەوە ئاسوودەن و کاتێکی خۆش بەڕێدەکەن، تەندروستیت باشتر دەبێت لەرووی دەروونی و جەستەییەوە.

7-تەرازوو 
پێویست بە هاوکاری هەیە، چونکە رووبەرووی قۆناغێکی قورسی کارکردن دەبیتەوە، هەربۆیە ئاساییە ئەگەر داوای هاوکاری بکەیت، کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بە گفتوگۆیەکی ئارام کۆتاییان دێت، دەروونت لە ئێستادا ئارامە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت.

8-دووپشک 
تاقیکردنەوەی نوێ ئەنجامدەدەیت و هەنگاوی باشتر دەنێیت لەرووی پیشەییەوە، بەهۆی ناکۆکی و جیاوازی بیروڕاوە، کەمێک گرفت لەگەڵ کەسانی نزیک و ئازیزانت هەیە، تەندروستیت لە ئێستادا جێگیرە.

9-کەوان 
پێش هەر هەنگاوێکی نوێ هەوڵبدە بەتەواوی دڵنیابیتەوە لەو کارە، لەرووی پیشەییەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی رۆمانسی و خۆش بەسەردەبەن، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت باشترە چالاکی جۆراوجۆر وەک وەرزش ئەنجامبدەیت.

10-گیسک 
لەرووی پیشەییەوە چاوەڕوانی هەلی نوێ بە، چونکە لەلایەن بەرپرسانەوە کارەکانت بەرز دەخەمڵێنرێت، باشترە هەڵەکانت راستبکەیتەوە کە بەرامبەر خۆشەویستەکەت ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان ئارام بێتەوە، خۆڕاگری و بە ئارامی رەفتارکردن باشترین رەفتارە لەرووی تەندروستی دەروونییەوە.

11-سەتڵ 
متمانەت پێویستە بەخۆت هەبێت،چونکە بنەمای سەرەکی کارکردنە لەرووی پیشەییەوە، هاوکاری خۆشەویستەکەت بکە، چونکە هەمیشە پشتیوانیت دەکات، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

12-نەهەنگ 
باشترە بە وردی کارەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت و ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، بوونی خۆشەویستەکەت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مەعنەویاتت بەرز بێت هەمیشە، باشترە گرنگی بە خواردنەوە گەرمەکان بدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 40208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP