هەندێک ئامۆژگاری بۆ دورکەوتنەوە لە خەمۆکی

خەندان لایف-

رۆژانە بەهۆی بەربەست و قورساییەکانی ژیان تووشی بیرکردنەوەی خراپ دەبیت، کە کاریگەری سلبی لەسەر ژیانت هەیە، هەربۆیە گرنگە هەمیشە زاڵبیت بەسەر بارودۆخی دەروونیتدا و بەشێوەیەکی ئیجابی بیربکەیتەوە.

چۆن وادەکەیت هەمیشە بە ئیجابی بیربکەیتەوە؟
1-سەرنجبدەرە باشترین بیرکردنەوەکانت، واتە بایەخ بە بابەتی خراپ مەدە، وابیربکەرەوە تەندروستی خۆت لەهەموو شتێک گرنگترە، یان بایەخ بەو بەهرە و چالاکییانە بدە کە ئارەزووی دەکەیت.

2-گوێ لە دەنگی ناخی خۆت بگرە، چونکە پێویست بە سۆزی ناخی خۆتە، بەنمونە ئەگەر خۆشەویستی و ئارەزووت بۆ بابەتێک یان شتێک هەیە گرنگی پێبدە بەشێوەیەکی ئاسوودەبەخش بیری لێبکەرەوە، بۆ ئەوەی کلیلی دەرگاکان بکەیتەوە.

4-گۆڕانکاری بکە، ئەو شوێنە جێبهێڵە کە خەمباردەکات، یان لە ژیانی رۆژانەتدا گۆڕانکاری بکە، یان لە هەر شتێک بێزاردەکات.

5-هەوڵبدە رۆژانە راهێنان بکە و خۆت رابهێنە بۆ ماوەی 15 خولەک بیر تەنها خۆشی بکەرەوە، واتە لایەنی ئیجابی و هانی خۆت بدە.

6-وازبهێنە لە سەیرکردنی بەرنامە و پرۆگرامی تەلەفیزۆنی خەماوی و ناخۆش یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەمیشە هەوڵبدە سەیری بەرنامی ئاسوودەبەخش بکەیت.

7-ئاگاداری پەیوەندییەکانت بە، هاوڕێیەتی ئەو کەسانە مەکە کە هەمیشە سلبی بیردەکەنەوە و تۆش دڵتەنگ دەکەن.

ئه‌م بابه‌ته 14116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP