ئەم نیشانانە دەریدەخات کەم خوێنیت


خەندان لایف-

ئاسن پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ جەستەی مرۆڤ، چونکە یاریدەی رۆیشتنی ئۆکسجین دەدات بۆ خانەکانی لەش، هەربۆیە کەمی زیانی هەیە و دەبێت هەوڵبدەیت یەکسانی ئاسنی خوێن لە جەستەتدا رابگریت، ئەگەر کەم بوو بایەخ بەو خواردنانە بدەیت کە ئاسنی تێدایە.

نیشانەکانی کەمی ئاسن:
1-خێرابوونی لێدانی دڵ، بەهۆی کەمی هیمگلۆپین بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین.

2-هەڵوەرینی قژ، نزیکەی 100 تاڵ لە رۆژێکدا بەهۆی نەگەیشتنی ئۆکسجین بە خانەکانی بێخی سەر.

3-شکانی نینۆکەکان و لاوازبوونی، هاوکات تێكچووونی رەنگی.

4-ساردی دەست و پێیەکان.

5-دەنگدانەوەی گوێ، بەهۆی نایەکسانی لێدانی دڵەوە.

6-زەردهەڵگەرانی پێست و تەنگەنەفەسی و شەکەتی.

ئه‌م بابه‌ته 51514 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP