هەندێک رەفتار پێست وشکدەکاتەوە


خەندان لایف-

بەگشتی وشکبوونەوەی پێست دیاردەیەکەی بڵاوە لەناو خانمان و پیاواندا و بێزاریان دەکات، بەتایبەت ئەگەر بە ڕێگایەکی تەندروست مامەڵەی لەگەڵدا نەکات، رەنگە تووشی قڵیشان ببێت و دیمەنێکی ناشرین پێ بدات، بەڵام ئەوەی گرنگە زانینی هۆکارەکەیەتی تا بتوانیت بە باشترین رێگا چارەسەری بکەیت، گرنگترین خاڵیش سەردانی پزیشکە.

ئەو هەڵانەی پێست وشکدەکاتەوە:

1-بەکارهێنان یان بەرکەوتنت بەشێوەیەکی زۆر بە ئامێرەکانی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوە، چونکە شێی لەش هەڵدەمژێت وشکی دەکاتەوە، هەربۆیە باشترە لەو کاتەنەدا پێست کرێمێکی شێداری پێوەبێت.

2-بەرکەوتنی دەستەکانت بە ماددە کیماییەکان و پاکەرەوەکانی ناوماڵ، یان زۆر بەکارهێنانی ئاوی گەرم.

3-کەمی ڤیتامینەکانی لەش یان کەم خوێنی، چونکە گەشەو بریقەی پێست لەدەستدەدەیت، هاوکات بوونی گرفت یان نەخۆشی "غودەی دەرەقی"یان هەیە.

4-تووشبوون بە حەساسیەت و هەندێک لە نەخۆشیەکانی پێست وەک ئەکازیمیا یان سەدەف. 

ئه‌م بابه‌ته 9327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP