بەمشێوازە منداڵەکەت فێری قسەبکە


خەندان لایف- 

منداڵ لە تەمەنی گونجاودا پێویستی بە فێربوونی وشەکان هەیە، هەربۆیە دەبێت هاوکاری بکەیت، بۆ ئەوەی باشتر گەشەبکات و مێشکی فراوان بێت، لەرێگای ئەم چوار رێنماییەوە دەتوانیت هاوکاری منداڵەکەت بکەیت بۆ فێربوونی قسە و دەربڕینی وشەکان:

1-منداڵ گوێ لە تۆ دەگرێت و دووبارەی دەکاتەوە، کەواتە دەبێت زۆر بە روونی دان بە وشەکاندا بنێیت، بۆ ئەوەی تێبگات، بەڵام بەخێرایی هەڵەیە.

2-لەکاتی فێربوونی وشەکاندا بەهەموو شێوەیەک خۆتبەدووربگرە لە توڕەبوون و هاوارکردن بەسەریدا، چونکە بۆ ئەو سەرەتایە و رەنگە نەتوانێت باش گفتوگۆ بکات، بەڵام بە هێمنی لەگەڵی رەفتار بکە، تا تێبگات.

3-گوێگرتن لە میوزیک و گۆرانی، یان خوێندنەوەی چیرۆک، زۆر یارمەرتیدەرە بۆ ئەوەی باشتر وشەکان فێربێت، بەڵام هەڵبژاردنی جۆری گۆرانیەکان کە لەگەڵ تەمەنیدا گونجاو بێت، لەگەڵ ئەو چیرۆکەی بۆی دەخوێنیتەوە زۆر گرنگە.

4-وشەکانی بەشێوەی وێنە نیشان بدە، بە نمونە قەڵەم نیشانی بدە چییە؟ بۆ ئەوەی باشتر بتوانێت لەبەریبکات.

ئه‌م بابه‌ته 12841 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP