هەنگاوەکانی دروستکردنی کولیچە بەبێ ناو


خەندان لایف-

رەنگە هەموو کاتێک کولیچەی پڕ لە گوێز و خورما خۆشنەبێت، دەتوانیت بەشێوەیەکی نوێ و سادە دروستی بکەیت، کە هەنگاوەکانیشی ئاسانن.

پێداویستیەکان:
دوو کوپ و نیو ئارد
کوپێک ماست
نیو کوپ شیری شل
¼ کوپ زەیت
کەوچکێکی گەورە و چارەکێک خەمیرە
کەوچکێکی گەورە و چارەکێک پیکن پاودەر
دوو کەوچکی گەورە شەکر
خوێ، کەمێک

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا ئارد و خەمیرە و پیکن پاودەر و شەکر و خوێکە تێکەڵ بکە.

پاشان ماست و شیر و زەیتەکەی تێبکە، تا هەویرێکی گونجاو دێتەبەرهەم.

لە شوێنێکی گەرمدا هەویرەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەجێبهێڵە.

 پاشان قاڵب قاڵب ئامادەیبکە، بیخەرە سەر سینی چەورکراوی ناو فڕنەکە، بیخەرە ناوی، لەپاش 10-15 خولەک دەریبهێنە و کە ساردبوویەوە پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 36679 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP