بەپێی کێشەکەی قژت، چارەسەری سروشتی تاقیبکەرەوە


خەندان لایف-

قژ جوانی خانمان نیشاندەدات، هەربۆیە پێویستە بەردەوام خزمەت بکرێت بۆ ئەوەی بە گەشاوەیی بمێنێتەوە، چونکە ئەگەری هەیە تەنک بێت یان بڕوتێتەوە، یاخود تاڵەکانی بسوتێت و زۆر کێشەی دیکە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی hayatouki لەپێناو پاراستنی قژت لەهەموو ئەم گرفتانە پسپۆڕانی بواری جوانکاری چەند رێنماییەک بڵاودەکەنەوە بۆ خانمان.

قژی سوتاو، ئەگەر قژت وشکە یان بەهۆی بۆیە و ئامێرەکانی گەرمیەوە سوتاوە و بریقەی نەماوە، باشترە زەیتی گوێزی هیندی بەکاربهێنێت بۆ ماوەی 30 خولەک، پاشان بە ئاو شامپۆ بیشۆ.

قژی ماندوو، یان زۆر بەرکەوتەی تیشکی خۆر و رەنگ دێز، دەکرێت سپێنەی هێلکەیەک و کوپێک ماست یان شیر تێکەڵ بکەیت، پاشان بە شامپۆ لە پێشدا قژت بشۆیت، دواتر ئەو ئاوێتەیەی لێبدەیت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، دواتر بیشۆرەوە و بەلسەمیشی بۆ بەکاربهێنە.

هەڵوەرینی قژ و رووتاندنەوەی، ئەم گرفتە بەشێوەیەکی گشتی باوە، گرنگە پێش هەموو شتێک خانمان هەموو مانگێک 3-5 سم قژیان ببڕن، پاشان بە مایۆنیز مەساج بۆ بێخی سەرت بکە، هەموو هەفتەیەک دووجار، هاوکات بەکارهێنانی شامپۆی تایبەت بە هەڵوەرینی قژ و بەلسەم.

قژی چەور، بێگومان بێزارکەرە، چونکە دەبێت رۆژانە بیشۆیت، ئەمەش کاریگەری سلبی هەیە و هەڵدەوەرێت، بۆ چارەسەری ئەمە 700 مللیتر ئاوی شلەتێن ئامادەبکە و کەوچکێکی گەورە بیکاربۆناتی سۆدەی تێبکە، لەگەڵ دوو هێلکە، پاشان بیدە لە قژت بۆ ماوەی 15 خولەک، پاشان بیشۆ، یان هێلەکەیەک و کەوچکێکی بچوک زەیتی بادام و زەیتی گوڵەبەرۆژە تێکەڵ بکە، ئینجا کەمێک سرکە، ئەمەش یارمەتی گەشانەوەی دەدات.

قژی وشک، جگە لەوەی دەبێت شامپۆی تایبەتی بۆ بەکاربهێنیت، پێویستە زەیتی زەیتون یان جۆجۆبا یاخود بادامی بۆ گەرم بکەیت، پاشان بیدەیت لە بێخی قژت و مەساجی پێبکەیت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، دواتر بیشۆ.

ئه‌م بابه‌ته 8199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP