بەڤیدیۆ.. کلیپە نوێیەکەی ئەلیسا ببینە


خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەبی ئەلیسا، یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەلبومی ساڵی 2018 لە ڤیدیۆکلیپێکی رۆمانسیدا بڵاودەکاتەوە.

لە ساڵی رابردوو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبومی " الى كل اللي بيحبوني" ئەلیسا رایگەیاند کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە و لە قۆناغەکانی کۆتایی چارەسەردایە،  ئەمەش هەوادارانی دڵتەنگ کرد و بە پەرۆشەوە هەواڵی تەندروستیان دەپرسی.

لە پاش ساڵێک ئەلیسا هاوشێوەی جاران بە هەستێکی جوانەوە، یەکێک لە بەرهەمەکانی بەناوی " كرهني" بە ڤیدیۆکلیپێکی رۆمانسی بەرهەمدەهێنێت شەوی رابردوو بڵاویکردەوە.

ئەلیسا زەکەریا خوری، لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، هاوکات بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12613 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP