ئەم جۆرە خواردنانە لە جەڵتە دەتپارێزێت

خەندان لایف-

جەڵتە بەهەموو جۆرەکانیەوە بەشێوەیەکی گشتی بەهۆی خواردنی ناتەندروست یان دانیشتن و خەوی زۆر، یان هەندێک دەرمانەوە، یاخود ئەنجامنەدانی وەرزش، یان بۆماوەیی و تەمەن و جگەرەکێشانەوە تووشی خوێنبەر و خوێنهێنەرەکان دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی زانکۆی ئەمەریکا، ئەو کەسانەی تووشی جەڵتە دەبن یان ئەگەری هەیە، هەست بە بوونی ئازار دەکەن لەسەر سنگیان، یان سییەکانیان و تەنگەنەفەس دەبن.

بەپێی هەواڵەکەی پێگەی "بۆڵد سکای" هەندێک خۆراک هەیە رێگری لە تووشبوونی مرۆڤ دەکات بە جەڵتە، ئەمە جگە لە پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە چەوری.

1-ئەو خواردنانەی ماددەی "سالیسیلات" تێدایە، وەک بیبەری سور، زەردەچەوە، زەعتەر و زەنجەبیل و نەعنا، یان میوەکانی وەک ئەنەناس و ترێ و تو، پرتەقاڵ و زەیتون و تەماتە تور.

2-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ، وەک گۆشتە دەریاییەکان و سپێناخ و زەیتی گەنمەشامی و تۆوی کەتان و تۆوی گوڵی گوڵەبەرۆژە، کەلەرم، هاوکات یارمەتی ئارامبوونەوەی دەروون دەدات و تەندروستی چاو باشتر دەکات.

3-ڤیتامین ئی، کە یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیە بەسوودەکان وەک سپێناخ، بادام، بروکلی، کیوی، تەماتە، پەتاتە، ئەڤۆگادۆ.

ئه‌م بابه‌ته 10111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP