نانسی عەجرەم ئاهەنگی لەدایکبوون بۆ کچەکەی دەکات

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ناسراو نانسی عەجرەم، ئاهەنگی لەدایکبوونی بۆ کچەکەی دەکاتەوە.

بەبۆنەی یادی 8 ساڵەی لەدایکبوونی کچە ناوەندیەکەوە "ئێلا" نانسی عەجرەم لەگەڵ هاوسەرەکەی، ئاهەنگێکی بچکۆلە سازدەکەن، بەڵام بە هاوبەشی هاوڕێ بچکۆلەکانی ئێلا.

نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردووە بەناوی فادی هیشام و دایکی سێ کچە.

 

ئه‌م بابه‌ته 35997 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP