بەوێنە.. توبا بە ستایلەکەی جارانەوە دەگەڕێتەوە


خەندان لایف-

ئەکتەری دیاری تورکیا توبا بیوکستون، هاوشێوەی ستایلەکەی رابردوو دەردەکەوێتەوە.

بەرلە دوو ساڵ توبا بیوکستون ستایلی قژی گۆڕی و بەتەواوی کورت کردەوە، هەرچەندە بەشێک لە هەوادارانی رەخنەیان لە شێوازەکەی هەبوو، بەڵام دواجاریش بەشێکی زۆر هاوشێوەی توبا قژیان بڕی و کورتیان کردەوە بووە باو.

 لە نوێترین دەرکەوتنیدا هاوشێوەی جاران لە سۆشیال میدیا بە قژی درێژەوە هەوادارانی سەرسام دەکات، بەشێکیان دەڵێن "ئەمە لەمیسە و بەمشێوازە سەرنجڕاکێشە".

توبا ئەستێرەیەکی ناوداری تورکیایە و خاوەن جوانیەکی سەرنجڕاکێشە و لەدایکبووی ساڵی 1982، ڕۆڵی لە چەندین دراما و فیلمی بەناوبانگدا بینیوە و دایکی دوو کچی دووانەیە.

ناوبراو لە 5ی مانگی حوزەیران لە دادگا بەفەرمی لە هاوسەرەکەی ئۆنور سایلاک جیابووەوە بەشێوەیەکی نهێنی.

 

ئه‌م بابه‌ته 46990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP