پاش نۆ ساڵ شەکیرا 500 ملیۆن بینەر بەدەستدەهێنێت

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی جیهانی ناسراو شەکیرا، دوای تێپەڕینی نۆ ساڵ کلیپەکەی 500 ملیۆن بینەر بەدەستدەهێنێت.

لە 13ی مانگی تشرینی یەکەمی 2010 شەکیرا کلیپێکی بەناوی "Loca" بڵاوکردەوە، کە لە شەقامەکانی بەرشەلۆنە کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە و سەرکەوتنێکی باشی تۆمارکرد، دوای نۆ ساڵیش رێژەی بینەری گەیشتە 500 ملیۆن.

شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی 1977 له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، سه‌ماکارو گۆرانیبێژێکی جیهانی سه‌رکه‌وتووە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە.

ساڵانێکی زۆرە شەکیرا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگی ئیسپانی‌ "جێرارد پیکێ" هەیە، ئێستا خاوەنی دوو کوڕن بەناوی (ساشا و میلان).

 

ئه‌م بابه‌ته 12210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP