بەمشێوازە پێست لە شلبوونەوە بپارێزە

خەندان لایف-

شلبوونەوەی پێست "سیلولیت" کێشەی لە 90%ی خانمانە، کە بەهۆی جیاوازی کۆبوونەوەی چەوری لە بەشەکانی لەش یان زیادبوون و کەمبوونەوەی کێش، یاخود منداڵبوون دروستدەبێت.

چەند رێنماییەک بۆ رزگاربوون لە شلبوونەوەی پێست:

1-پێویستە رۆژانە 6-8 کوپ ئاو بخۆیتەوە، چونکە یارمەتی رێکخستنی سۆدیۆمی زیادەی لەش دەدات، ئەمەش کاریگەری لەسەر شلبوونەوەی پێست هەیە.

2-راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە.

3-شێدارکردنی پێست لەرێگای بەکارهێنانی کرێمەوە، چونکە سوڕی خوێن چالاک دەکات و کۆلاجینی پێست زیاددەکات.

4-بەکارهێنانی فڵچەی تایبەتی جەستە، بەمەبەستی لابردنی خانە مردووەکان و نوێکردنەوەی، چونکە کۆبوونەوەی چەوری لە کونیلەکانی پێستیشدا دەبێتەهۆی سیلولیت.

5-مەساجکردنی جەستە، کەدەبێتەهۆی چالاککردنی سوڕی خوێن و لە دڵەڕاوکێ دووردەخاتەوە، ئەمەش پێست دەگەشێنێتەوە و لە شلبوونەوە دەیپارێزێت.

ئه‌م بابه‌ته 15165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP