بەڤیدیۆ.. ئەیوب عەلی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هەردوو هونەرمەند ئەیوب عەلی گارێ سازکار، بۆ جاری دووەم دوێتێک پێکەوە بڵاودەکەنەوە.

نارین، نوێترین کلیپی ئەیوب عەلی و سازکارە کە مێلۆدی فۆلکلۆرە و هۆنراوەکەی لەلایەن سەبری بۆتانی و رەنج سەنگاوی و هێمن عەلی و سافی هیرانی دانراوە، پێشتریش کلیپێکی دیکەیان بەناوی کوردم بڵاوکردەوە، کاردانەوەیەکی باشی هەبوو.

ئەیوب عەلی لەدایکبووی 1973، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین بەرهەمە، لە دەرەوەی وڵات دەژی.


ئه‌م بابه‌ته 11113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP