نوێترین دەرکەوتنی ماڤی و کچەکەی

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی دیاری تورکیا هولیا ئافشەر ناسراو بە ماڤی، لەگەڵ کچەکەی دەردەکەوێت.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام هولیا ئافشەر نوێترین وێنەی لەگەڵ کچەکەی "زەهرا" بڵاودەکاتەوە، هەرچەندە چەندجارێک پێکەوە رێکلامیان کردووە، بەڵام لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کەمتر دەردەکەون، بەڵام هەمیشە هەوادارانی دەڵێن هاوشێوەی گەنجی دایکی کچەکەی جوان نییە.

هۆلیا یەکێکە لە ئەکتەر و گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی تورکیا و خاوەنی زۆرترین هەوادارە لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەدایکبووی 1963، هەمیشە جوانیەکی سەرنجڕاکێشی هەبووە، هەربۆیە لە کێبڕکێیەکی گۆڤاری "بولڤار" لە ساڵی 1982 توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و ببێتە شاجوانی جیهان، دوو جار هاوسەرگیری کردووە و ئێستا خاوەنی دوو منداڵە، کوڕێک و کچێک.

ئه‌م بابه‌ته 48176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP