بەوێنە.. ئەدێڵ لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی دیاری جیهانی ئەدێڵ لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە، پاش حەوت ساڵ پەیوەندی و بوونی منداڵێک.

نزیکەی پێنج ساڵی ئەدێڵ و هاوڕێکەی سایمۆن پەیوەندی سۆزداریان هەبوو، هەر لەو ماوەیەدا بوونە دایک و باوکی کچێک بەناوی "ئەنجیلو"، دواتر لەپێناو جگەرگۆشەکەیان ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا بە نهێنی، بەڵام سەرکەتوو نەبوون، لە 2019 بڕیاری جیابوونەوەیانداوە و دەڵێن "پەروەردەکردنی لە ئەستۆی هەردووکمان دەبێت بە سۆز و خۆشەویستیەوە"

ئەدێڵ لەدایکبووی ساڵی 1988 لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومی یەکەمی لەساڵی 2008 ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا و نزیکەی 6.5 ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا لە جیهاندا، ناوبراو بەردەوام بوو لەساڵی 2009 وەک باشترین گۆرانیبێژ هەڵبژێردا و خەڵاتی گرامی بەدەستهێنا، بەهەمان شێوە لە 2011 بەباشترین هونەرمەند و لە 2012 لەی پێنجەمی بەدەستهێنا وەک باشترین ئەو خانمی میوزیکی و بەکاریگەرترین کەسایەتیەکانی جیهان ناسراوە.

ئه‌م بابه‌ته 17113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP