رامز لە تاڤگەیەکدا بۆ ئەم رەمەزانە دەگەڕێتەوە

خەندان لایف-

ئەکتەر و راگەیاندنکاری بەناوبانگی عەرەبی رامز جەلال، لە پرۆگرامێکی نوێدا بۆ ئەم رەمەزانە دەگەڕێتەوە، کۆڵنادات لە ترساندنی ئەستێرەکان.

لە مانگی رەمەزاندا یەکێک لەو پرۆگرامانەی لە جیهانی عەرەبیدا ناسراو پرۆگرامی رامزە، کە لە کوردستانیش بینەرێکی تایبەتی هەیە،  کە تێیدا لەسەر شێوازی فیلمە ترسناکەکان بە بیانووی چاوپێکەوتن ئەستێرەکان بانگێشت دەکات و تووشی بارودۆخێکیان دەکات، کە هەرگیز بیریان نەچێتەوە.

بۆ  رەمەزانی 2019 رامز جەلال هاوشێوەی ساڵانی رابردوو دێتەوە سەر شاشەکان، بەڵام ئەمجارەیان لەناو تاڤگەیەکدا و لە یەکەم رێکلامیشدا گۆریلا و فیلێکی لەگەڵ دەردەکەوێت، پێدەچێت خۆی گۆریلاکە بێت.


ئه‌م بابه‌ته 22192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP