هەنگاوەکانی ئامادەکردنی مریشک بە ربەهەنار


خەندان لایف-

مریشک بەشێوازی جیاواز و تایبەت دەکرێت ئامادەبکرێت، شێوازی ئەمجارەیان بە ئاوێتەکردنیەتی لەگەڵ ربەهەنار.

پێداویستییەکان:
پێنج بەش سنگی مریشک
پیازێکی وردکراو
کەوچکێکی بچوک خوێ
نیو کەوچکی بچوک ئاڵەتی رەش
کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتون
پێنج قاش لیمۆی وشکراو
پێنج گەڵای غار

پێداویستییەکانی سۆسەکەی:
¼ کوپ خەردەل
سێ کەوچکی گەورە ربەهەنار
کەوچکێکی بچوک زەعتەر
نیو کەوچکی بچوک خوێ
دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکی مامناوەندا پیاز و سنگی مریشک و خوێ و ئاڵەتی رەش تێکەڵاوبکە، دواتر لە تاوەیەکدا لەگەڵ زەیتی و لیمۆ وشک کراوەکە و گەڵای غارەکە تێکەڵی بکە لەسەر ئاگرەکە، کەمێک ئاوی تێبکە تا هەڵیدەمژێت.

لەو نێوەندەدا پێکهاتەکانی سۆسەکە تێکەڵاوبکە، کە مریشکەکە ئامادەبوو لەناو سینی فڕنەکە دایبنێ و سۆسەکەی بکە بەسەردا، بیخەرە فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمی 200 دایبنێ.

 

ئه‌م بابه‌ته 14561 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP