ئەگەر پێست وشکە، بەرلە رۆژی ئاهەنگەکەت ئەم ئەرکانە جێبەجێ بکە


خەندان لایف-

بێگومان بەرلە رۆژی بوکێنی دەبێت خزمەتی پێست و قژت بکەیت بۆ ئەوە لەو رۆژەدا بە جوانترین شێوە دەربکەویت، چونکە بەتەنها ماکیاژ چارەسەری هەموو کێشەکان نییە، لە پاش ئاهەنگەکەت مانگی هەنگوینی لەپێشە و دەبێت سروشت جوانتر بێت.

ماڵپەڕی ounousa هەندێک ئامۆژگاری دەخاتەڕوو، بۆ ئەو بوکانەی پێستیان وشکە:

1-هەوڵبدە ماوەیەک بەرلە رۆژی گواستنەوە و پۆشینی عەزی بوکێنی، لە ماکیاژ و پێکهاتە کیمیاییەکان دووربکەویتەوە، بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێست بحەوێتەوە و هەناسە بدات، لایەنی کەم مانگێک یان دوو مانگ.

2-بایەخێکی تەواو بدە بەو کرێم و پێکهاتانەی یاریدەی شێدارکردنی پێست دەدەن و ماددەی کیمیاییان تێدانییە، دەکرێت راوێژی پزیشک بکەیت.

3-سیستمی خۆراکی باش و تەندروست پەیڕەوبکە، دووربکەوەرەوە لە خواردنی خێرا و چەور و ئیشی هەویر، زیاتر بایەخ بدە بە سەوزە و میوە و ڤیتامینەکان.

4-هەفتانە 1-2 جار تەقشیر بۆ پێست بکە، بۆ ئەوەی لە خانە مردووەکان رزگاربیت، کۆلاجینی زیاتر بەرهەمبهێنێت و پێست ئۆکسجین وەربگرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 6133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP