ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی 12


خەندان لایف-

کەمی ڤیتامین بی12 لە لەشتدا روودەدات بەھۆی نەخواردنی خواردنە تەندروست و گونجاوەکان، بەڵام کەمی دەبێتە ھۆی ھەستکردن بە ماندووبوون و کردنەوەی خراپ لەسەر تەندروستی، وەک سەرئێشە یان ھەوکردنی پوک و زمان یان کەمی ئارەزووی خواردن، تەنگەنەفەسی یاخود ھەندێکجار قەبزبوون و سکچون و غازات، ماندووکردنی دڵ

لەم سۆنگەیەوە ماڵپەڕی yawmiyati ئەو خواردنانە دەخاتەڕوو کە رێژەیەکی باش ڤیتامین بی 12 تێدایە، کە لەلایەن زانکۆی ھارڤاردەوە بڵاوکراوەتەوە

جگەر، کە لە 85 گرامدا بڕی 70.7 ملیگرام ڤیتامین بی 12 تێدایە 

ماسی سەلەمون، کە لە بڕی 85گرامدا 4.9 ملیگرام ڤیتامین بی 12تێدایە
 
ھێلکە، تەنھا لە یەکدانەدا بڕی 0.6 ملگرام ڤیتامین بی 12 تێدایە 

گۆشتی مانگا، تەنھا 85 گرام بڕی 1.5ملیگرم ڤیتامین بی 12 تێدایە 
 
ماستی کەم چەوری، 170گرام بڕی 1.3ملیگرم ڤیتامین بی 12تێدایە 
 
شیری شلی کەم چەوری، کوپێک بڕی 1.3ملیگرم ڤیتامین بی 12 تێدایە 

گوێچکەماسی، لە 85 گرامدا بڕی 84 ملیگرم ڤیتامین بی 12تێدایە 

ئه‌م بابه‌ته 13580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP