بەوێنە.. لەگەڵ کوڕەکەیان نەخۆشخانە جێدەهێڵن


خەندان لایف-

هەردوو ئەستێرەی دیاری تورکیا فاهریە ئێڤجەن و بوراک ئۆزجڤێت، لەگەڵ کۆرپەکەیان نەخۆشخانە بەجێدەهێڵن.

لە چەند رۆژی رابردوودا فاهریە ئێڤجەن لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت ئەمەریکی لە نیشانتاش لە ئیستەنبوڵ یەکەم منداڵی هێنایە دنیاوە بە نەشتەرگەری بەناوی "کاران"، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە پێکەوە هاتنەدەرەوە، بەڵام روخساری کوڕەکەیان بە تەواوی دەشارنەوە.

میدیاکان رێگانەدەن بەبێ پرسیار راستەوخۆ نەخۆشخانە بەجێبهێڵن، دەربارەی تەندروستیان و ئەو دەنگۆیەی هەیە لە بەرامبەر دوو ملیۆن لیرە وێنەی منداڵەکەیان ئاشکرا دەکەن بۆ گۆڤارێک فاهریە دەڵێت "من تەندروستیم زۆرباشە، ئەم ماوەیە بەباشی تێپەڕی و بوراک بەردەوام لەگەڵمدا بووە، بەڵام هەرگیز ئەو جۆرە راست نییە و بوونی نییە".

فاهریە ئێڤجەن خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێشە و لەدایکبووی ساڵی 1986، ساڵانێکی درێژە کاری هونەری دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 57495 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP